چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سوریا لەلایەن داع.شەوە کوژران

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 68

راچڵەکین-

چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سوریا لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر خاڵێکی پشکنین کوژران.

ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاویکردەوە: چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی پشکنین لە رۆژئاوای شاری رەقە و بەوهۆیەشەوە چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوای شەڕ و رووبەڕوبوونەوە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە هێرشە چەکدارییەکە شکست پێبهێنن و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە بۆ پاراستنی ئاسایشی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن