لە مانگی رەمەزاندا جەند رۆژ دەکرێتە پشوو؟

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 344

راچڵەکین-
بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووەکانی مانگی ئازار لە رۆژی 5ی ئەو مانگەوە دەستپێدەکات بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان، دواتریش بەبۆنەی یادی ریککەوتننامەی 11ی ئازارەوە رۆژێکی دیکە دەکرێتە پشوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان.

هاوکات بەپێی هەمان رۆژژمێر، رۆژی 14ی هەمان مانگ بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانییەوە پشووی فەرمی دەبێت، کۆتایی پشووەکانی ئەو مانگەش لە جەژنی رەمەزانی پیرۆز و نەورۆز دەبێت، کە لە رۆژی 20ی ئازارەوە تاوەکو 23ی هەمان مانگ لە سەرجەم فەرمانگە و خوێندنگەکان پشووی فەرمی دەبێت.

جێی ئاماژەیە، بە بڕیاری پەرلەمان و حکومەتی عێراق رۆژیی ئازاریش بەبۆنەی یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە پشووە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی لەوبارەیەوە نەداوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن