هێلیكۆپتەرێكی سوپای ئێران كەوتەخوارەوە.. قوربانیی هەیە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 114

راچڵەكین -

هێلیكۆپتەرێكی سوپای ئێران لە پارێزگای ئەسفەهان كەوتەخوارەوەو بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24-2-2026، هێلیكۆپتەرێكی سەر بە سوپای ئێران لەشاری دەرچەی پارێزگای ئەسفەهان كەوتەخوارەوەو لەئەنجامدا فڕۆكەوانی هێلیكۆپتەرەكە و یاریدەدەرێكی و دوو هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هێلیكۆپتەرەكەی سوپای ئێران بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكییەوە، كەوتووەتە ناو مەیدانی سەوز و میوە، ئەو دوو هاووڵاتییەش كە لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە، كرێكاری مەیدانەكە بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن