نزمە پاڵەپەستۆیەك روو لە هەرێم دەكات و پلەكانی گەرماش نزمدەبێتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 113

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24-2-2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە ئەنجامی كاریگەریی كەشێكی ناجێگیر لەسەر ناوچەی جیا جیا، پێشبینی نمەبارانی كورتخایەن و هەندێ كات لەسەر ناوچە شاخاویەكان بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە دەبێت، ئەم گۆڕانكارییەی روودەدات. پلەكانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەكات.
 
سبەینێ چوارشەممە 25-2-2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
دهۆك: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی 
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

رۆژی پێنجشەممە لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەك، گۆڕانكاریی لە كەشی ناوچەكەمان دروستدەبێت بە بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، هەروەها بەفربارین ناوچە شاخاوییە سنووریەكان دەگرێتەوەو كاریگەری ئەم ناجێگیرییە بۆ ڕۆژانی هەینی و شەممە درێژدەبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن