هاتوچۆی سلێمانی ئەم شۆفێرانە ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 760

راچڵەكین-

هاتوچۆی سلێمانی داوا لەو شۆفێرانە دەكات كە بەرۆژوو دەبن، بەر لەكاتی ڕۆژوو شكاندن (بەربانگ) خۆیان بەدوور بگرن لە پەلەپەل كردن و تیژڕەوی لە شەقام و گۆڕەپانەكان و پابەندبن بە یاساو ڕێنمایی هاتووچۆ.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی شوباتی 2026 بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی پەیامێكی بۆ ئەو شۆفێرانە بڵاوكردووەتەوە كە رۆژووی مانگی رەمەزان دەگرن و ئاماژە بەوەكراوە، مانگی رەمەزانی پیرۆز تایبەتمەندی خۆی هەیە لەهەموو بوارەكانی ژیان و لە نێوانیشیاندا پڕۆسەی فەرزی بەڕۆژووبوون لە بواری هاتووچۆدا.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێرانی بەڕۆژوو بوو دەكات لەمانگی رەمەزاندا ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:

1. ئارامی زیاترتان هەبێت و گیانی هاوكاریتان زیاتربێت لەگەڵ شۆفێرانی دیكە.
2. هاوكاری پیادەڕەوەكان بكەن لەكاتی پەڕینەوەدا و مەترسیان بۆ دروست مەكەن.
3. هاوكاری خاوەن پێداویستی بكەن لەكاتی پەڕینەوەدا،
4. خۆتان بەدووربگرن لە بەكارهێنانی ئامێری ووریاكردنەوە (هۆڕن) تەنها لە حاڵەتەكانی پێویست و مەترسی نەبێت.
5. ئەگەر باری جەستەی و تەندروستیت ڕێگربێت لە بەڕۆژووبوون ئەوا بەپێی ڕێنماییەكانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن و ئاگاداری كاریگەرییەكان بن لەسەر شۆفێری كردنتان. 
6. بەر لەكاتی ڕۆژوو شكاندن (بەربانگ) خۆتان بەدوور بگرن لە پەلەپەل كردن و تیژڕەوی لە شەقام و گۆڕەپانەكان و پابەندبن بە یاساو ڕێنمایی و ئاماژەكانی كارمەندانی هاتووچۆ و ترافیك لایتەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن