سویسرا ڕووبەڕووبوونەوە ئاگرینەكانی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ یەكلادەكاتەوە

وەرزش

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 490

راچڵەكین-

شاری نیۆنی سویسرا دەبێتە وێستگەیەكی چارەنووسساز بۆ ئاشكراكردنی یاریە ئاگرینەكانی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، كاتێك تیروپشكی ئەو قۆناغەی تێدا ئەنجامدەدرێت.

بڕیارە كاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی سبەینێ هەیینی 27ی شوباتی 2026 لەشاری نیۆن لە سویسرا تیروپشك بۆ ئەو تیپانە بكرێت كە بەهەردوو قۆناغی ( راستەوخۆو پاشكۆ) توانیان بلیتی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنن، چاوەرشێش دەكرێت تیروشپكەكە چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرین لەخۆ بگرێت.

 سەرجەم ئەو تیپانەش كە توانیویانە بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی چامپیۆنز لیگ سەربكەون بریتین لە:" بایرن میونشن – بەرشلۆنە – ریال مەدرید -  لیڤەرپوول - پاریس سانجێرمان – ئەتڵانتا- تۆتنهام - مانچێستەر سیتی – سپۆرتینگ لیشبۆنە -  چێڵسی – ئارسیناڵ – گاڵەتا سەرای – بۆدۆ گلیمت - ئەتلێتیكۆ مەدرید – بایەرلیڤەركوزن - نیوكاسڵ یونایتد"

بڕیارە سەرجەم یارییەكانی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ رۆژانی 10 و 17ی ئاداری داهاتوو ئەنجامبدرێن.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن