ئێران مەرجەكانی تێپەڕبوونی كەشتییەكان بە گەرووی هورمز ئاشكرا دەكات

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 270

راچڵەكین-

نێردەی ئێران لەنەتەوە یەكگرتووەكان، مەرجەكانی وڵاتەكەی بۆ تێپەڕبوونی كەشتیی وڵاتان بەگەرووی هورمزدا ئاشكرا دەكات.

نێردەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی رێكخراوی نێودەوڵەتیی كەشتیوانی (IMO) كراوە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەشتییانەی سەر بە شەڕكەران نین، لەنێویاندا ئەو كەشتییانەی سەر بەوڵاتانی ترن یان پەیوەندییان پێوە هەیە دەتوانن بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن بەمو مەرجەی هەماهەنگییان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێرانەوە هەبێت.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، مەرجێكی تر بۆ ڕێگەدان بەو كەشتییانە تا بە هورمزدا تێپەڕن، نابێت بەشداربن لە كردەی دوژمنكارانە دژ بەئێران یان پشتیوانی لێبكەن و بەتەواوی  پابەندی رێنماییەكانی سەلامەتی و ئاسایش بێت.

ئێران لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا جەختی لەوەكردووە، هەر جۆرە كەشتیی و كەرەستەیەك كە پەیوەندی بە ئەمریكاو ئیسرائیل، یاخود ئەو وڵاتانەوە هەبێت كە پشتیوانیان دەكەن، رێگەیان پێنادرێت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، هاوكات واشنتۆن و تەلئەبیبی بە بەرپرسیاری ئەو ناسەقامگیرییە ئەژمار كردووە كە ئێستا لە گەرووەكەدا هەیە. 

پێشتر دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا داوای لەو ولاتانە كردبوو كە بەرژەوەندییان لەگەرووی هورمزدا هەیە، كەشتی جەنگی ڕەوانەی گەرووەكە بكەن بۆ پاراستن و كردنەوەی بەڕووی گەشتە دەریاییە جیهانییەكاندا بە تایبەت كە 20%ی نەوتی هەناردەكراوی جیهان بەم گەرووەدا تێدەپەڕێت.  

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن