راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئاداری 2026 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی كاتەكان، نمە باران و بارانی مام ناوەند سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە وە بۆ ماوەیەكی كورت خایەن باران بارینی بە لێزمە دەبێت لە سنوری گەرمیان و كەركووك و هەڵەبجە و بەشێك لە باشوری رۆژهەڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی، لە درەنگانی شەو و بەیانی زووی پێنج شەممەدا تا ڕادەیەك باران بارین لاواز دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم. پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە.
سبەی پێنج شەممە 26ی ئاداری 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ ناوچەدا، لە نێوەڕۆ وە ڕیژەی دابارین زیاد دەكات وە نمە باران و بارانی مام ناوەند كە هەندێ جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە, لە كاتەكانی شەودا ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت لەسنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بەراوورد بە ناوچەكانی تر كە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەكرێت بە تایبەت لە سنووری گەرمیان. هەروەها بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت. پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆك 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی