وێنە.. ئەرشیف
راچڵەكین -
سوپای رووسیا پێشڕەوییەكانی بەرەو خاكی ئۆكراینا فراوانتر دەكات و ناوچەیەكی دیكەی ستراتیجی لە باشووری ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ بكات، بەپێی نوێترین ئاماریش، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە هەزار و 360 سەربازی ئۆكراینی لە بەرەكانی جەنگدا كوژراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25-3-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا نوێترین ئاماری شەڕو پێكدادانەكانی لەسەرجەم بەرەكانی جەنگ دژ بە سوپای ئۆكراینا بڵاكردەوەو ئاماژەی بەوەكرد لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، هێزەكانیان لەئەنجامی هێرشێكی فراوانی زەمینی، توانییان شارۆچكەی نیكیفورۆڤكا لە كۆماتری دۆنێتسك كۆنترۆڵ بكەن، كە شارۆچكەیەكی ستراتیجییە و گرنگییەكی زۆری لەبواری سەربازیدا هەیە.
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەئەنجامی هێرش و بۆردومانەكانی 24 رابردووی هێزەكانیان بۆسەر سەنگەر و پێگە سەربازییەكانی سوپای ئۆكراینا، هەزار و 362 سەربازی ئەو وڵاتە كوژراون، جگە لە كوژرانی سەدان چەكداری كرێگرتەی بیانی، كە لە پاڵ هێزەكانی ئۆكراینادا شەڕ دەكەن، هاوكات دەیان درۆن و سەكۆی مووشەكی و تانك و زرێپۆشی سوپای ئۆكرایناش لەناوبراون.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، سوپای رووسیا دەیان شارو و شارۆچكەی ئۆكراینای كۆنترۆڵكردووە و هەزاران سەربازی ئەو وڵاتەش لە بەرەكانی جەنگدا كوژراون.