پەرلەمانی ئیسرائیل بڕیارێك لەدژی قەتەڕ رەتدەكاتەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 7

راچڵەكین -

پەرلەمانی ئیسرائیل (كنێست) بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژەیاسایەك بۆ ناساندنی قەتەڕ وەك دەوڵەتێكی دوژمن رەتدەكاتەوە.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 25-3-2026، كنێست ئەو پڕۆژەیاسەی رەتكردەوە كە لەلایەن سەركردەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن پێشكەش كرابوو بۆ ناساندنی قەتەڕ وەك دەوڵەتێكی دوژمنی ئیسرائیل.

پڕۆژەیاساكە، كە مانگی رابردوو لەلایەن یائیر لاپید، سەركردەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن و وەزیری پێشووی ئیسرائیل پێشكەشكرابوو، لەكاتی خستنە دەنگداندا، 45 پەرلەمانتار پڕۆەیاساكەیان رەتكردەوە و تەنها 28 پەرلەمانتار بە بەڵێ دەنگیان پێیدا، ژمارەیەك ئەندامی كنێستیش خۆیان لە دەنگدان بەدوور گرت، بەم شێوەیەش پڕۆژەیاساكە رەتكرایەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن