راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، بەرپرسانی ئێران سەرقاڵی گفتوگۆن لەگەڵ وڵاتەكەیدا، بەڵام لەبەردەم گەلی ئێراندا ئەوە ڕەتدەكەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، لەووتەیەكدا رایگەیاند:" كۆتاییم بە هەشت جەنگ هێناوە، لەشەڕی ئیستاشماندا لەگەڵ ئێران سەركەوتن بەدەستدەهێنین."
" ئێرانییەكان بەپەرۆشەوە دانووستانمان لەگەڵ ئەنجامدەدەن و دەیانەوێت بگەین بەرێكەوتن، بەڵام لەوە دەترسن ئەگەر دانووستانەكان ئاشكرا بكەن، لەسەر دەستی گەلەكەیان بكوژرێن." دۆناڵد ترەمپ وا دەڵێت.
سەرۆكی ئەمریكا جەخت لەوەدەكات، وڵاتەكەی هەموو شتێكی لەئێران وێرانكردووەو دەیانەوێت سەركەوتنی هێزەكانیان ببینن لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیان لەئێران.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، پێشتر كارۆلین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاندبوو:" چیتر پێویست بە كوشتارو وێرانكاری ناكات، بەڵام ئەگەر ئێران ئەم دۆخەی ئێستای بەو شێوەیەی هەیە پەسەندی نەكات و دان بە شكستی سەربازی خۆیدا نەنێت، ئەوا سەرۆك ترەمپ زنجیرەیەك هێرشی نوێ دەكاتە سەر ئەو وڵاتە كە پێشتر وێنەی نەبووبێت."