كەشناسی: خۆتان بۆ تەرزەو لێزمە باران و بەفر ئامادە بكەن

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 314

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ی ئاداری 2026 ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند هەندێك جار تەزرە و  هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە، لە كاتەكانی شەو لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەو ناوچانە دەكرێت . هەروەها بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت .

سبەی هەیینی 27ی ئاداری 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت . لە كاتەكانی ئێوارەدا  ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەكان لاواز دەبێت جگە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بارین بەردەوامی دەبێت. پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 12 پلەی سیلیزی 
پیرمام 9 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆك 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن