راچڵەكین-
وەزارەتی نەوتی عیراق، بڕی هەناردەكراوی نەوتی بۆ مانگی شوبات و داهاتەكەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كەلەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاوكراوەتەوە، مانگی شوبات لەڕێی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق ( سۆمۆ) بڕی 99 ملیۆن و 872 هەزارو 220 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە.
داهاتی ئەو نەوتە فرۆشراوەش زیاتر لە 6 ملیارو 814 ملیۆن و 585 هەزار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، لەو بڕە نەوتەی مانگی رابردوو هەناردە كراوە، پێنج ملیۆن و 551 هەزارو 610 بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان، لەڕێی سۆمۆوە هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە.