راچڵەكین -
هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كەمدەبێتەوە، وەزارەتی كارەباش هۆكارەكەی بۆ گرفتی تەكنیكی دەگەڕێنێتەوەو رایدەگەیەنێت: لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-3-2026، وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی، هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بووەوە.
وەزارەتەكە دڵنیایی بە هاوبەشانی كارەبا داوە كە حاڵەتەكە كاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندارەكانیش لەسەر هێڵن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە و دووبارە دەستپێكردنەوەی گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.