راچڵەكین-
رۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیاری لەسەر دەنگۆی ڕەوانەكردنی نزیكەی 10 هەزار سەربازری ئەمریكی بۆ ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەڕاست ئاشكرا دەكات.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ (WSJ)، بڵاویكردووەتەوە، لە كاتێكدا گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران درێژەیان هەیە، وەزارەتی جەنگی ئەمریكا، پلانی ناردنی سەرباز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەڕێژێت.
بەرپرسانی پێنتاگۆن ئاماژەیان بەوە كردووە، وەزارەتەكە تاوتوێی ناردنی نزیكەی ١٠ هەزار سەربازی زیادە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات بۆ پێشكەش كردنی بژاردەی سەربازیی زیاتر بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە كاتی بەردەوامی گفتوگۆكاندا.
ئەم سەربازانە وەك زیادە بۆ ئەو نزیكەی پێنج هەزار هێزی دەریایی و هەزاران سەربازەی فیرقەی ٨٢ی ئاسمانی ڕەوانە دەكرێن، كە پێشتر بڕیاری ناردنیان بۆ ناوچەكە دراوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ هیچ زانیارییەكانی بڵاونەكردووەتەوە، لەبارەی ئەوەی سەربازەكان لە چ ناوچەیەكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر دەكرێن.