كەشی ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 529

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەیینی 27ی ئاداری 2026 ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان  دەبارێت، هەندێك كات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە باران دەبێت . هەروەها بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت. پلەكانی گەرما  بە ( 1 تــــا 3 ) پلە نزمتر دەبێت.

سبەی شەممە 28ی ئاداری 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەكانی باكور و باكوری ڕۆژهەڵات پێشبینی دەكرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەكانی تر .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام 9 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 9 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 10 پلەی سیلیزی
دهۆك 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن