بڕیارێك لەبەرژەوەندی ئەو خوێندكارانە دەدرێت كەلەئێران دەخوێنن

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 115

راچڵەكین-

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێك لەبەرژەوەندی ئەو خوێندكارانە دەدات، كەلەوڵاتی ئێران دەخوێنن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ هەیینی 27ی ئاداری 2026 بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەكەو لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندكارانەی هەرێمی كوردستان كە لە زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بریاردرا بە:

١- درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان لە (2026/3/28) تاكو (2026/4/15).
٢- لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێكی تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە دەكات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەكات.
٣- ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەكرێت و دواتر كێشەی یەكسانكردنی بڕوانامەیان نابێت.                   

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن