داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی و دەوروبەری بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 165

راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی  سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 21 ی تا 27 ی ئاداری 2026 بڕی (319) ملیۆن و (475) هەزارو (600)دینار بووە، لە (100%)ـی داهاتەكە نەختینەیە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  97.073% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 10 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 14 تا 20ی ئاداری 2026 بریتیی بوو لە (10) ملیارو (915) ملیۆن و (534) هەزارو (715) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.        

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن