سلێمانی.. پۆلیس رێگری لە هەوڵێكی خۆكوژیی ژنێك دەكات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 438

راچڵەكین - 

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی، رێگری لەهەوڵێكی خۆكوژیی ژنێك دەكەن و دوای گرتنبەری رێكارە یاساییەكان، ژنەكە رادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی كرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ هەینی 27-3-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئاگاداركردنەوەی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن لە هەوڵێكی خۆكوژیی لەلایەن ژنێكەوە لەنزیك بەرزە پردی (بەكری حاجی سەفەر) لەگەڕەكی خەباتی شاری سلێمانی، دەستبەجێ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو توانییان رێگری لە هەوڵەكە بكەن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، دوای رزگاركردنی و جێبەجێكردنی رێكارە یاساییەكان، ژنەكە رادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی كرا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، ژنەكە تەمەنی 23 ساڵەو هۆكاری كارەكەی گەڕاندۆتەوە بۆ كێشەی خێزانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن