راچڵەکین-
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند: هێزەکانمان بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی دەستەیەک موشەکی بالیستییەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجە سەربازییە هەستیارەکانی ئیسرائیل لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری فەڵەستینی داگیرکراو.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئامانجە دەستنیشانکراوەکان ورد و هەستیار بوون، کاتی ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوکات بووە لەگەڵ ئەو چالاکییە سەربازییانەی کە لەلایەن ئێران و حزبوڵڵای لوبنانەوە دژ بە ئیسرائیل بەڕێوەدەچن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وتەبێژی حوسییەکان جەختی لەوەکردەوە: هێرشەکانمان بەردەوام دەبێت و نایانوەستێنین تا ئەو کاتەی هەموو ئامانجەکانمان بەدی دێت و هێرشەکان بۆ سەر بەرەکانی بەرگری لە ناوچەکەدا بە تەواوی ڕادەگیرێن.