ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکە هێرشمانکردە سەر ئێران

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 119

راچڵەکین-

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ڕێگەی 50 فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر دامەزراوەکانی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی کەرەستەی سەربازی لە سێ ناوچەی جیاوازی ناو خاکی ئێران.
بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەی سوپای ئیسرائیل، لەم هێرشانەدا دامەزراوەی ئاوی قورس لە ئەراک و کارگەیەکی ماددە تەقەمەنییەکان کە پەیوەندی بە پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆمەوە هەیە لە پارێزگای یەزد کراونەتە ئامانج، هەروەها هێرشەکان لە سێ شەپۆلی بەدوای یەکدا ئەنجامدراون و چەند کاتژمێرێکی خایاندووە، کە تێیاندا بنکەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی و سیستمە دژەفڕێنەکان وێران کراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێکی تری ئۆپەراسیۆنەکەدا فڕۆکەکان چەندین دامەزراوەی پیشەسازیی سەربازی و پێگەیەکی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێرانیان بۆردومان کردووە و ئەو پێگەیەی وەزارەتی بەرگری بەرپرس بووە لە دابینکردنی چەک و پێداویستی سەربازی بۆ بزووتنەوەی حەماس لە غەززە و حزبوڵڵا لە لوبنان.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن