ئێران: 500 سەرباز و کەشتییەکی ئەمریکامان بە ئامانج گرت

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 219

راچڵەکین- 

وتەبێژی بارەگای (خاتم الأنبياء) رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەشتییەکی پشتیوانی و فریاگوزاری دەریایی ئەمریکامان لە نزیک بەندەری سەڵاڵە کردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەسەر بنەمای رێزگرتنمان لە سەروەری خاکی عومان چالاکییەکەمان ئەنجامداوە و ئەو وڵاتە بە وڵاتێکی دۆست و نزیکی خۆمان دەزانین.

باسی لەوەشکرد: هاوکات شوێنی نهێنی 500  سەربازی ئەمریکیمان لە دوو شوێنی جیای ناوچەکە دۆزیوەتەوە و بۆردومانمان کردووە و ژمارەیەکی زۆریان کوژراون و بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن