نامەیەک لە ترەمپەوە بۆ نێچیرڤان بارزانی

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 98

راچڵەکین-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێک ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: لە نامەکەی سەرۆکی ئەمریکادا وێڕای ئاراستەکردنی گەرمترین پیرۆزبایی بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، نووسراوە، نەورۆز، ئاهەنگگێڕانە بە هاتنی بەهار، هەروەها بەرجەستەکردنی سەرکەوتنی هەمیشەیی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا، ئەم جەژنە دێرینە، گوزارشتێکی ساڵانەی هێزی سەرەتا نوێیەکانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: لە نامەکەدا باس لەوەشکراوە: داوا لە خودا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکی ئەمریکا لە نامەکەدا پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو ئەوانەش کردووە کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن و لە کۆتایی نامەکەیشیدا نووسیویەتی: نەورۆز پیرۆز.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن