راچڵەكین-
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ( سێنتكۆم) گەیشتنی كەشتی جەنگی ( یو ئێس ئێس تریبۆلی) ئەمریكی بۆ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند كە 3500 لەهێزەكانی مارێنزی هەڵگرتووە.
سێنتكۆم لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، كەشتییەكە لە 27ی ئەم مانگە، گەیشتووەتە سنووری دەسەڵاتی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست .
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، پێشتر تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردبوەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریكا بەنیازە یەكەیەكی هێزەكانی مارێنز ڕەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكات.
ئەركی ئەم یەكانە بەشێوەیەكی كلاسیكی بریتییە لە ئۆپراسیۆنەكانی چۆڵكردنی بەرفراوان، ئۆپراسیۆنی زەمینی ئاوی كە خۆی دەبینێتەوە لە گواستنەوەی هێزەكان لە كەشتییەكانەوە بۆ سەر ووشكانی، سەرباری بەئەنجام گەیاندنی ئۆپراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی.