راچڵەکین-
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ تەواوکردنی بەئامانجگرتنی ئەو شوێنانەی کە وەک "ئامانجە لە پێشینەکان" لە ناوخۆی ئێراندا دەستنیشانی کردوون.
نداف شۆشانی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕوونیکردەوە: ئامانجەکان دابەشکراون بۆ چەند کۆمەڵەیەک کە ئەمانە دەگرێتەوە: مووشەکە بالیستییەکان، دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی چەک، بەرنامەی ئەتۆمی و سەنتەرەکانی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵ، هەر کۆمەڵەیەکیش پۆلێنی لاوەکی وەک "سەرەکی" و "گرنگ" و "زیادە" لەخۆ دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەتوانین پڕۆسەی لێدانی ئامانجە هەرە لەپێشینەکان لە چوارچێوەی پۆلێنی بەرهەمهێناندا تەواو بکەین، بەڵام ئەمە بە واتای کۆتایی هاتنی هەموو ئامانجەکان ننییە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەردەوام دەبن.