راچڵەكین -
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی راگەیاند كە بڕی زیاتر لە 20 هەزار دۆلاریان لە یەكێك لە ماركێتەكانی شارەكە دزیبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمەكانی بەشی نەهێشتنی تاوان، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵساون بە دزینی زیاتر لە 20 هەزار دۆلار لە یەكێك لە زنجیرە ماركێتەكانی شاری هەولێر.
پۆلیسی ڤیدیۆی ساتی دزییەكەی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا دەردەكەوێت دوو تۆمەتبارەكە بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە، ماكسیان پۆشیوە و بە گاگۆلكێ بەرەو كاشێری ماركێتەكە دەچن كە هیچ كارمەندێكی لێ نییە، دوای دزینی زیاتر لە 20 هەزار دۆلار، بەپەلە لە ماركێتەكە دەچنە دەرەوەو هەڵدێن.
تۆمەتبارەكان چەندین ئامێریان پێبووە كە بۆ كاری دزیكردن بەكاریان دەهێنا و لەگەڵ دەستگیركردنیان، ئەو ئامێرانەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستیان بەسەردا گیرا.