رێكارەكانی خوێندنی ئۆنلاین لە سنووری سلێمانی بڵاوكرانەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 453

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕێكارەكانی تایبەت بە پرۆسەی خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاینی لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەكان بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو رێكارانە بێـت كە ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئاداری 2026 بڵاوكراونەتەوە، دەبێت سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و دەستەی كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن، ڕۆژانی سێشەممە دەوام بكەن و سەردانی ناوەندەكانی خوێندن بكەن، ئەمەش بەمەبەستی ڕاییكردنی ئەركە كارگێڕیی و فێركارییەكان و بەدواداچوونی پرۆسەكە دەبێت.

پەروەردەی سلێمانی، لەبارەی خشتەی وانەكان ڕوونیكردووەتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ تەلەفزیۆنی پەروەردەیی، وانەكان تۆمار دەكرێن و بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو ڕۆژانە پەخش دەكرێن هاوكات.

جگە لەوە پێویستە بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی كارەكانی مامۆستایانی خوێندنی حكومی بكەن و چاودێریی ئەركی ماڵەوەیان بكەن لەڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی وانە) یان ئەو گرووپانەی كە لەلایەن مامۆستایانەوە دانرا.

لەبارەی ناوەندە پیشەییەكان ئاماژە بەوەكراوە، ئەو ناوەندانە دەتوانن ڤیدیۆ تۆمار بكەن و بیدەنە كارگێڕیی خوێندنگەكان بۆ ئەوەی لەڕێگەی گرووپەكانی (واتسئاپ، تێلیگرام، ڤایبەر)ەوە بڵاوی بكەنەوە كە لەلایەن مامۆستایان و خوێندكارانەوە بەكاردەهێنرێن هەروەها، مامۆستایان پابەند كراون كە هەفتانە ئاگاداریی بەڕێوەبەری قوتابخانەكان بكەن بۆ پێدانەوەی فیدباكی خوێندن.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن