ناتانیاهو نایەوێت شەڕ بووەستێت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 8

راچڵەکین-

ناتانیاهو هەوڵ دەدات جەنگ دژی ئێران بەردەوامی هەبێت و هێرشەکان چڕتر بکرێنەوە.

کەناڵ 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ قایل بکات بەوەی لە ئێستادا شەڕ رانەگرن و هێرشەکان تاوەکو گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی بۆ سەر ئێران بەردەوامیان هەبێت.

ئاماژەری بەوەشکرد: لە چوارچێوەی ئەم هەوڵەی ناتانیاهو، سوپای ئیسرائیل کۆمەڵێک زانیاریی هەواڵگریی هەستیاری دەربارەی دامەزراوەکانی وزە لە ناوخۆی ئێران رادەستی واشنتۆن کردووە کە سەرجەم ئەو زانیارییانە پەیوەندییان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هەیە لە ناوچەکەدا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن