راچڵەکین-
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی ئێران (پەرلەمانی ئێران)، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وەڵامی دواین لێدوانەکانی ترەمپی دایەوە
ناوبراو رایگەیاند: دوژمنانی ئێران ئارەزوو و خەونەکانی خۆیان وەک هەواڵ پیشان دەدەن، دوژمنانی ئێمە هەڵە دەکەن کە هەڕەشە لە گەلەکەمان دەکەن، خۆ کە هێرشیش دەکەن بە چەندین هێرش وەڵام دەدرێنەوە.
روونیشیکردەوە: گەلی ئێران بە رێنمایی رابەری باڵای وڵاتەکەمان دوژمن پەشیمان دەکەنەوە لە هێرشەکانیان و دەگەن بە هەموو مافە رەواکانی خۆیان.
ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، بەمنزیکانە بۆیان دەردەکەوێت کە قالیباف هاوکارییان دەکات یاخود نا، پێشتریش چەندینجار لە ژمارەیەک میدیا ناوی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هێنراوە وەک کەسێک کە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل هەیە بە مەبەستی دانوستان.