راچڵەكین-
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 113 دۆلارو دوو سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 102 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەردەوامی گەڕی دووەمی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریكاو ئیسرائیل، نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە بەتایبەت دوای داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران كە نزیكەی 20%ی نەوتی جیهانی پێدا دەگوێزرێتەوە.