"بەھۆی جەنگەوە 110 تریلیۆن دۆلار زیان بەر ئابووریی جیھان كەوتووە"

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 50


راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA)، دەڵێت بە ھۆی جەنگەوە لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، 84 دامەزراوەی وزە لە كەنداو زیانیان بەركەوتووە.

فاتیح بیرۆڵ، بە ئاژانسی ئەنادۆڵۆی توركیای راگەیاندووە، بە ھۆی ئەو ھێرشانەی كە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدران، 84 دامەزراوەی وزە لە كەنداو زیانیان بەركەوتووە:"ئاساییبوونەوەی دۆخی بەرھەمھێنان لەم دامەزراوانە، لانیكەم دوو ساڵ دەخایەنێت".

" داخستنی گەرووی ھورمز مەترسییەكی گەورەی بۆ سەر ئاسایشی وزە و ئابووریی جیھان دروست كردووە و تا ئێستا بە بەھای 110 تریلیۆن دۆلار زیان بەر ئابووریی جیھان كەوتووە، جگە لەوە ڕۆژانە 13 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە بازاڕەكاندا كەمبووەتەوە، سەرەڕای ئەوەش بڕی 100 ملیار مەتر سێجا لە غازی سروشتی لە بازاڕەكاندا كەمبووەتەوە". بیرۆڵ وا دەڵێت.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA) ئاماژەی بەوەكرد: "ئێستا بەھۆی داخستنی گەرووی ھورمزەوە ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورە بووینەتەوە، ئەم قەیرانە تەنھا بە نەوت و غاز سنووردار نییە، بەڵكو كێشەیەكی گەورە ھەیە كە كاریگەریی لەسەر ھەناردەكردن و ھاوردەكردنی ماددەكانی دیكە، وەك پەینی كیمیایی، گۆگرد، ھیلیۆم و بەرھەمە پترۆكیمیاوییەكان دروست كردووە".

 بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە لەئێستادا زیاتر لە 200 كەشتی نەوت ھەڵگر و جگە 10 كەشتی ھەڵگری غازی شل لە گەرووی ھورمز گیریان خواردووە و چاوەڕوانی ئەوەن ڕێگایان پێ بدرێت بە گەڕووكەدا،‌ بپەڕنەوە.   

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن