لەهەولێر كەسێك بەم تۆمەتە دەستگیركرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند كە پاشماوەیەكی زبڵ و خاشاكی فڕێ دابووە ناو پۆند و شوێنی ئاوەڕۆ.

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 21ی نیسان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر گرتە ڤیدیۆییەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەوە كە تێیدا دەردەكەوێت هاووڵاتییەك لەسەر پردێك چەند پاشماوەیەكی زبڵ و خاشاك فڕێ دەداتە ناو پۆند و شوێنی ئاوەڕۆوە، دەستبەجێ تیمەكانیان لە دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی وردو چڕ، كردووە.

"توانرا لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا ناسنامە و ناونیشانی تۆمەتبار ئاشكرا بكرێت و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٩٧) لە یاسای سزادان دەستگیر بكرێت." وەك لەراگەیەندراوەكەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە.

لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە كراوەتەوە و تۆمەتبارەكە ڕاگیراوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا گیراوە. هاوكات بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر شوێنەكە لە زبڵ و خاشاك پاك كرایەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن