ترەمپ:ئێران لەناو کارەساتی ئابووریدایە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 6

راچڵەکین-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: تاکە هۆکار کە وای کردووە ئێران سوور بێت لەسەر داخستنی گەرووی هورمز، تەنها پاراستنی ڕووی خۆیەتی لەبەردەم جیهاندا، چونکە لە ڕاستیدا ئەمریکا گەرووەکەی بە تەواوی گەمارۆ داوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی گەمارۆدانی گەرووی هورمزەوە، ئێران ڕۆژانە 500 ملیۆن دۆلار زیانی پێ دەگات و ئێستا ئەو وڵاتە لەناو کارەساتێکی ئابووریدایە و وێران بووە.
سەرۆکی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر وتارێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ کە تێیدا هاتبوو ئێرانییەکان ترەمپ بە "گەمژە" دەزانن، نووسیویەتی: ئێران بۆ ماوەی 47 ساڵ خەڵکی ئێمە و زۆر کەسی تری کوشتووە و لە هەموو سەرۆکەکانی پێش من ئیمتیازی وەرگرتووە، جگە لە من.
وتیشی: هێزی دەریایی ئێران چووەتە بنکی دەریا و هێزی ئاسمانییان تێکشکێنراوە، هەروەها ڕادار و سیستەمە دژە موشەکییەکانیان لەناوبراون و تاقیگە ئەتۆمییەکانیشیان بە بۆمبهاوێژی "B-2" خاپوور کراون.
روونیشیکردەوە: چەند رۆژێک پێش ئێستا چەند کەسێک پێیان وتم کە ئێران دەوێت دەستبەجێ گەرووەکە بکاتەوە، بەڵام  من پێموایە ئەگەر ئێستا ئەو کارە بکەین، هەرگیز ناتوانرێت ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا بکرێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن