ئەمریکا ناردنی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ عێراق راگرت

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 75

راچڵەکین-

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە: بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رێگرییان لە ناردنی نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری نەختینە کردووە بۆ بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو بڕە پارەیە داهاتی نەوتی عێراقە کە لە هەژمارەکانی بانکی فیدراڵی نیویۆڕکدا کۆکراونەتەوە و ئەمە دووەم باری دۆلارە کە ئەمریکا رەوانەکردنی بۆۆ بانکی ناوەندی عێراق دوابخات لەدوای دەستپێکی شەڕی ئێرانەوە.
باسی لەوەشکرد: هاوکات واشنتۆن بەغدای ئاگادارکردووەتەوە کە دابینکردنی بودجەی هەندێک بەرنامەی رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و مەشق بە هێزە چەکدارەکان رادەگرێت تاوەکو ئەو کاتەی هێرشی میلیشیاکانی عێراق دەوەستێت و لەبارەی هەڵوەشاندنەوەیان هەنگاوی جددی دەنرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن