سێنتکۆم: تاکتیک دەگۆڕین

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 8

راچڵەکین-

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" بڵاویکردەوە: هێزەکانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدا دەمێننەوە.
هاوکات فەرماندەییەکە ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئامادەکاریی جۆرە جیاوازەکانی هێزەکان نیشان دەدات و لێدوانێکی ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم هەیە کە دەڵێت: ئەمریکا جەنگەکە بۆ پڕکردنەوەی جبەخانەکان و دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانی بەکاردەهێنێت و خەریکی گۆڕینی تاکتیک و تەکنیک و ڕێکارە سەربازییەکانین.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران و دواخستنی هێرشەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ داواکاریی حکومەتی پاکستان تا دەرفەت بدرێتە تاران بۆ ئامادەکردنی پێشنیازەکانی سەبارەت بە چارەسەرکردنی ململانێکان.

لەکاردانەوەی ئەم هەنگاوانەدا، ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای "خاتم الأنبیاء"ی ئێران وتی، هێزەکانیان دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە و لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتەکەیان، دەستبەجێ هێرشێکی بەهێز دەکەنە سەر ئەو ئامانجانەی کە پێشوەختە دەستنیشانیان کردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن