راچڵەکین-
پارتی ئازادیی کوردستان برینداربوونی سێ پێشمەرگەی بەهۆی هێرشی درۆنییەوە راگەیاند.
پارتی ئازادیی کوردستنا (پاک) لە راگەیەندراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئێران لە رێگەی چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە
هێرشیکردووەتە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی هێرشەکەوە سێ پێشمەرگە بریندار
بوون و هێرشەکە تەنها دوو کاتژمێر دوای ئەوە بوو کە سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری
درێژکردنەوەی ئاگربەستی دا لەگەڵ ئێران