وادەی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجییان راگەیەندرا

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 161

راچڵەکین-

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم بەرەو وڵاتی سعودییە بەڕێبکەوێت.

کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رۆژی 6ی مانگی داهاتوو گەشتی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سعودییە دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەماوەی چوار رۆژدا سەرجەم ئەو کەسانەی بە مەبەستی حەجکردن دەیانەوێت بچنە سعودییە، بەڕیدەکەون و ئەمساڵ پێنج هەزار و 120 کەس لە هەرێمەوە دەچنە سعودییە بە مەبەستی بەجێگەیانی فەریزەی حەج.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن