راچڵەكین -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی لەبارەی كابینەی داهاتووی حكومەتی عیراق ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: حكومەتێك بنیادبنرێت كە حكومەتی هاووڵاتی و خزمەتكردن بێت و ببێتە مایەی ئاوەدانیی زیاتر.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22-4-2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە شاری بەغداد چاویكەوت بە دكتۆر عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی.
لە دیدارێكدا د.خالید شوانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە بەغداد ئامادەبوو، پێویستیی بەردەوامی هاریكاری و هەماهەنگی هەمەلایەنەی نێوان لایەنەكان دووپاتكرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات.
هەر لە دیدارەكەدا جەخت لە تەواوكردنی رێكارەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری كرایەوە بە شێوەیەك حكومەتێك بنیادبنرێت كە حكومەتی هاووڵاتی و خزمەتكردن بێت و ببێتە مایەی ئاوەدانی زیاتر.