راچڵەكین -
سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجام دەدات و یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكەش خوێندنەوی یەكەمە بۆ پڕۆژەیاسای هەمواركردنەوەی یاسای پاراستنی مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی.
فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ پێنجشەممە 23-4-2026، كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ، لە دانیشتنێكی ئاساییدا خوێندنەوە بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەكات.
بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكە تایبەت بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژیاسای پاراستنی نەوجەوانان، كە لە 110 ماددە پێكهاتووە.
لە بڕگەی دووەمی كارنامەی دانیشتنەكەی سبەینێ، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواركردنەوەی یاسای پاراستنی مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی ژمارە 18ی ساڵی 2018 دەكات، كە لەلایەن لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانەوە ئامادە كراوە.