یەكێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر رووسیادا دەسەپێنێت

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 57

راچڵەكین -

وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بەكۆی دەنگ بڕیاریاندا گوژمەیەكی دیكەی سزا بەسەر رووسیادا بسەپێنن و بڕی 90 ملیار یۆرۆش وەك قەرز بە ئۆكراینا ببەخشن.

سەرۆكایەتی كۆماری قوبرس لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، باڵیۆزانی هەر 27 وڵاتەكەی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا بڕیاریاندا بە سەپاندنی گوژمەیەكی دیكەی سزا ئابورییەكان بەسەر رووسیا بەهۆی بەردەوامبوونی هێرشە سەربازییەكانی بۆسەر ئۆكراینا و رەتكردنەوەی رێككەوتنی ئاشتی و كۆتایی هێنان بە جەنگ.

سەپاندنی سزا نوێیەكەی یەكێتی ئەوروپا بەسەر رووسیا لەدوای دەستبەرداربوونی هەریەك لە هەنگاریا و سلۆڤاكیا دێت لە مافی بەكارهێنانی ڤیتۆ، كە پێشتر رێگر بوون لەهەر سزایەكی نوێ كە بەسەر رووسیا بسەپێندرێت، بەتایبەتیش لەبواری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی نەوت و غازی ئەو وڵاتە، ئەمەش دوای ئەوەی یەكێتی ئەوروپا ئەو دوو وڵاتەی بەدەركرد لە هاوردەكردنی وزەی رووسیا.

لەلایەكی دیكەوە یەكێتی ئەوروپا بڕیاریدا بە پێدانی بڕی 90 ملیار یۆرۆ وەك قەرز بە ئۆكراینا لەپێناو پڕكردنەوەی پێداویستییە ئابووری و سەربازییەكانی، بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لە بەرگریكردن بەرامبەر هێرشە سەربازییەكانی رووسیا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن