سێنتكۆم: تائێستا 31 كەشتیمان گەڕاندووەتەوە بۆ بەندەرەكانی ئێران

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 71

راچڵەكین-

فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردەوە، بەهۆی گەمارۆی ئەمریكا بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران، 31 كەشتیان گەڕاندووەتەوە.

سێنتكۆم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە: "هێزەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی ئەو گەمارۆیەی دژی ئێران جێبەجێی دەكەن، ڕێنماییان داوە بە 31 كەشتی كە بگەڕێنەوە یان بەرەو بەندەرێكی (ئێران) بگەڕێنەوە".

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، زۆربەی كەشتیەكان كە كەشتی نەوت هەڵگر بوون، پابەندی ڕێنماییەكانی ئەمریكا بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن