راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی نیسانی 2026 بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێك شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تــــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت.
سبەی هەینی 24ی نیسانی 2026 ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت ، لە هەندێك كات و شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو . لە كاتەكانی نیوەڕۆدا بارانبارین لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و باكوور بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەبێت، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان ڕێژەی باران زیاتر دەبێت . پێشبینی دەكرێت تا كاتەكانی ئێوارە تاوە باران و هەورە تریشقە لە كات و ناوچەی جیاجیا بەردەوامی دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆك: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی