جلوبەرگی خوێندنی خوێندكاران لەهەرێمی كوردستان دەگۆڕدرێن

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 61

راچڵەكین-
 
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت كە لە ساڵی نوێی خوێندنەوە، سیستەمی یەكپۆشیی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی جێبەجێ دەكرێت.

ئالان حەمەسەعید، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی نیسانی 2026 ڕایگەیاند: ""ئەم سیستەمە لە باخچەی ساوایان تا قۆناغی ئامادەیی دەگرێتەوە و ڕەنگەكانییان بۆ دیارییكراوە، بۆ ئەوەی قۆرخكارییش دروست نەبێت، دایك و باوك و قوتابییان سەرپشكن لە كوێ جلوبەرگەكان بە چەند دەكڕن، ئێمە ڕێگریی لە هیچ بازرگانێك ناكەین بەو تایبەتمەندییەی كە وەزارەت دیارییكردووە، جلوبەرگەكان دروست بكات".

"ڕێگا نادەین بە قوتابخانەكان كە دایك و باوك ئاراستەی شوێنێك بكەن بۆ ئەوەی بچێت لەوێ دروستی بكات، لە ئێستاوە دایك و باوكان چوار مانگیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی بتوانن سەیری بازاڕ بكەن و لە كوێ ویستیان جلوبەرگەكان بكڕن". وەزیری پەروەردە وا دەڵێت.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، قۆناغی باخچەی منداڵان جلوبەرگێكی پرتەقاڵی و نیلی دەپۆشن، قۆناغی بنەڕەتی لە یەك تا شەش، تیشێرتی ماڕۆنی و پانتۆڵی نیلی دەپۆشن، قۆناغی حەوت تا نۆ ڕەنگی تیشێرتی نیلی و پانتۆڵ یان تەنورەی ڕەساسی، قۆناغی ئامادەیی تیشێرتی ڕەساسی و پانتۆڵ یان تەنوڕەی ڕەش دەپۆشن، هەروەها قەمسەلە و جلوبەرگیی وەرزشی ئارەزوومەندانە دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن