راچڵەكین -
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كورستان، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەكاتەوەو وادەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان و پەیمانگەكانیش ئاشكرا دەكات.
وەزارەتەكە لە گشتاندنێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-4-2026 ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەەكانی هەولێر - سلێمانی - دهۆك - گەرمیان - هەڵەبجە - سۆران - ڕاپەڕین و زاخۆی كردووە، تێیدا هاتووە، سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی (سیستەمی وەزارەتی پەروەردە) ئاگادار بكەنەوە كە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان و پەیمانگەكان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
١- هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەكەم، پۆلەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم)ی بنەڕەتی لە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٥/٢ تا ٢٠٢٦/٥/٦ ئەنجامدەدرێت.
٢- تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٥/١٠ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.
٣- تاقیكردنەوەی كرداری قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٥/٥ تا ٢٠٢٦/٥/٧.
٤- تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٦/١٥ تا ٢٠٢٦/٧/١ ئەنجامدەدرێت.
٥- تایبەت بە تاقیكردنەوەی پەیمانگەكان:-
أ- تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ خولی یەكەم لە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٥/٩ تاكو ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.
ب- تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ خولی دووەم لە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٦/١٤ تاكو ٢٠٢٦/٦/٢٠ ئەنجامدەدرێت.