پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بەم تۆمەتە راگەیاند

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 270

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەو شۆفێرەی دەستگیركرد كە لە ناحیەی عەربەت لە دوو منداڵی دابوو، دواتر هەڵاتبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ هەیینی 24ی نیسان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە 23ی نیسان، لەناو ناحیەی عەربەت ئوتۆمبێلێك بەخێرایییەكی زۆر لە دوو منداڵ دەدات كە تەمەنیان 7 ساڵ و 2 ساڵ بوو، لە ئەنجامدا یەكێك لە منداڵەكان بریندار دەبێت و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە هەڵدێت، دەستبەجێ بڕیاری دادوەر بۆ ڕووداوەكە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد.

"سەرەنجام و دوای كۆكردنەوەی زانیاریی، توانرا شۆفێرە تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربكرێت. هەروەها دەستگیرا بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار تاوانەكەی پێ ئەنجامدابوو." وەك لەراگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە.

لەئێستادا تۆمەتبار (م، ئـ، م) بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی (٢٣) لەیاسای هاتووچۆ ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن