وێنە.. ئەرشیف
راچڵەكین -
رووسیا و ئۆكراینا لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوانیان، سەدان سەربازی یەكتر ئازاد دەكەن كە لە بەرەكانی جەنگدا بەدیل گیرابوون.
ئەمڕۆ هەینی 24-4-2026، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی لە دانوستانەكانی ئیستانبوڵ كرا، كە یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتنەكە، ئازادكردنی سەربازە دیلەكانە، 386 دیلی جەنگ لەنێوان رووسیا و ئۆكراینا ئازاد كران.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاشكریكرد، پرۆسەی ئاڵوگوڕكردنی دیلەكانی جەنگ لە نێوەندگیریی ئەمریكا و ئیمارات بووە، سەربازە دیلەكانی رووسیا كە ژمارەیان 193 كەسە، دوای ئازادبوونیان، رەوانەی بێلارووس كراون و دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، دەگەڕێندرێنەوە بۆ رووسیا رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.
تائێستا رووسیا و ئۆكراینا هەزاران سەربازی یەكتریان ئازادكردووە، كە لە بەرەكانی جەنگدا بەدیل گیرابوون. بڕیاریشە لە داهاتوودا هەزاران سەربازی دیلی دیكە لەنێوان هەردوو وڵات ئازاد بكرێن.