گەشتوگوزاری هەڵەبجە داوای یاسایی تۆمار دەكات

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 165

راچڵەكین -

وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر شێواندنی ژمارەیەك تابلۆی ڕێنیشاندەری گەشتیاری لەناوچەی هەورامان، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڕیاریدا داوای یاسایی لەدژی ئەنجامدەرانی ئەو كردەوەیە تۆمار بكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی 20ی ئەم مانگە ژمارەیەك تابلۆی ڕێنیشاندەری گەشتیاریمان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری گوندەكانی (دەرەی مەڕ، هانەیدن و سەرگەت) دانا، بەڵام لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە تابلۆكان شكێنراون و شێوێندراون.

گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڕیاریدا رۆژی یەكشەممە 26-4-2026، داوای یاسایی لەسەر ئەنجامدەری ئەوكارە تۆمار بكات، تا لە ڕێگەی دەزگا ئەمنییەكانەوە بەدواداچوونی ورد بكرێت بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەوكارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن