كەشوهەوای سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 109

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 25ی نیسانی 2026 بە گشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، لەهەندێك كات و شوێن پێشبینی بارانبارین لە ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران وناوچە شاخاویەكانی پارێزگای دهۆك بە شێوەی نمە باران و گەواڵە بارانی بەهاری دەكرێت.

سبەی یەكشەممە 26ی نیسانی 2026 كەشی ناوچەكەمان بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، بە درێژایی رۆژ لە كات و شوێنی جیا جیادا پێشبینی نمە باران و بارانی مام ناوەند بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەكرێت، لە ناوچەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای هەولێرو سەنتەری شار و دەوروبەری وە هەروەها لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای دهۆك و پارێزگای كەركوك دەوروبەری و لە گەرمیان و بە تایبەتی كەلار و كفری. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2 – 3 ) پلە

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆك: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن