راچڵەكین-
چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەكان، جارێكی تر كۆدەبنەوە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو كە بەپێی عورفی سیاسی لەپشكی شیعەكانی عیراقە.
بەووتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار كۆبوونەوەكە كاتژمێر 8:00ی ئەمشەو بەڕێوەدەچێت بۆ یەكلا كردنەوەی ئەو نواە نوێیانەی پێشنیاركراون بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو كە بریتین لە
ئیحسان عەوادی ( كاندیدی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكایەتی دەكات) لەگەڵ ( كاندیدی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كە نووری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات ."
لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەوە دووەم جارە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەمان پرس كۆدەبنەوە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لەماڵی هومام حەموودی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عیراق لە بەغدا كۆبوونەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بەبێ ئەنجام كۆتایی هات.
بەگوێرەی ئەو ماوە دەستووریەی بۆی دیاریكراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە رۆژی 11ی نیسانی 2026 وە 15 رۆژی لەبەردەستدایە بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیران و رادەستكردنی ناوەكەی بە سەرۆككۆماری عیراق تا ئەویش رایسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لەماوەی 30 رۆژداو، پێشكەشكردنی كارنامەی حكومەت و ناوی وەزیرە نوێیەكان بە ئەنجوومەنی نوێنەران تا پەسەند بكرێن.