راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل هەڵمەتێكی نوێی سەربازیی لە باشووری سووریا ئەنجامدەدات و چەندین بازگە لەسەر خاكی ئەو وڵاتە دادەنێت.
میدیای فەرمیی سووریا بڵاویكردەوە، لە درێژەی پێشێلكارییەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر خاكی سووریا، ئەمڕۆ شەممە 25-4-2026، یەكەیەكی سوپای ئەو وڵاتە كە لە چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی و دەیان سەرباز پێكهاتبوون، پێشڕەوییان لەچەند ناوچەیەكی پارێزگای قونەیتەڕە لە باشووری سووریا كردووەو دوای دانانی بازگەی كاتی، هەڵمەتێكی پشكنینیان ئەنجامداوە.
هێزەكەی سوپای ئیسرائیل لەڕێی دانانی چەند بازگەیەكی كاتی، داوای ناسنامەی لەو هاووڵاتییانەی سووریا كردووە كە بەو ناوچەیەدا تێپەڕیون و چەند كەسێكیشی دەستگیركرد و دوای لێكۆڵینەوە، ئازادی كردن.
ماوەیەكە هەڵمەتە سەربازییەكانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەكانی باشووری سووریا زیادی كردووە و چەند ناوچەیەكی دیكەیان لەو وڵاتە كۆنترۆڵكردووە. تائێستاش حكومەتی سووریا هیچ كاردانەوەیەكی بەرامبەر ئەو كردەوە سەربازییانە نیشان نەداوە.